پێنج خواردن دەوڵەمەندن بە چەوری تەندروست

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی سیستمی خۆراکی تەندروست کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی هەیە، چەوریە تەندوستەکان بۆ تەندروستی جەستە پێویستن و کۆمەڵێک لە خوارنەکان دەوڵەمەندن بەو چەوریانە و پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن.

پێنج خواردن دەوڵەمەندن بە چەوری تەندروست:

-ماست
یەکێکە لەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر چەوری تەندروستی تێدایە و دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ڤیتامینەکان.

-فاسۆلیا
سەرچاوەیەکی سەرەکی پرۆتینە سوودێکی زۆری لە پارێزگاریکردن و دروستبوونی ماسولکەکاندا هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ڕیشاڵەکان یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و دڵ کەمدەکاتەوە.

-زەیتون
دەوڵەمەندە بە چەوریە تەندروستەکان و دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە.

-ئاڤۆکادۆ
سەرچاوەیەکی سەرەکی چەوری تەندروست، ڤیتامین و کانزا گرنگەکانە بۆ جەستە.

-شوکولاتەی ڕەش
ڕێژەیەکی زۆر چەوری تەندروست، کانزای ئاسن و پۆتاسیۆمی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا