پۆڵەتیک پرێس
هەنار لەبواری پزیشکیدا بەردەوام بەشێوەیەکی بەرچاو بەکارهێنراوە، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین سوودی دیکەی بۆ جەستە هەیە واتلێدەکەن بەشێک بێت لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانە.
شەش هۆکار واتلێدەکەن هەنار بخۆیت:
-دژەئۆکسان و ڤلافۆنۆیدی تێدایە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات، سنگ، سی و کۆڵۆن.
-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان پارێزگاری لە تەندروستی جەستە دەکات.
-یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە بۆلیفینۆل سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە و یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات، هەوکردن و کێشەکانی خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە کە هۆکارن بۆ جەڵتەی دڵ و مێشک.
-سوودێکی زۆری بۆ توشبووانی شەکرە هەیە.
-بەپێی توێژینەوەکان هەنار ڕێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەکات.
-یارمەتی کۆنتڕۆڵکردن و دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، کە یەکێکە لە هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، جەڵتەی دڵ و مێشک.