پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی مێخەک سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، سەرچاوەیەکی سەرەکی ماددە سوودبەخشەکانە، جۆرێکە لە دژەئۆکسانە بەهێزەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و شەکرە کەمدەکاتەوە.
مێخەک ڕێژەیەکی زۆر کانزای مەنگەنیز و پۆتاسیۆم، ڤیتامینەکان و کارۆتینەکانی تێدایە، هەروەها ڕێژەیەکی کەم پڕۆتین، چەوری و کاربۆهیدراتی تێدایە، تایبەتمەندی دژەهەوکردن، میکرۆب و کەڕووی هەیە، یارمەتی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدات و هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی کێش.
ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەتوانن مێخەک بەکاربهێنن، چونکە یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەدات، هەروەها ڕێگری لە جەڵتەی خوێن دەکات.