هۆکارەکانی بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ

پۆڵەتیک پرێس

کۆلیستڕۆڵ مادەیەکی چەوریە لەش پێویستی پێیەتی بەڵام بەشێوەیەکی گونجاو و سروشتی، لەڕێگەی سیستمی خۆراکیەوە بەدەست دەهێنرێت و لەڕێگەی پڕۆتینەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ خوێن.

بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ مەترسی زۆری هەیە، چونکە دەبێتە هۆی گیرانی دەمارە خوێنەکان و ڕێگری لە گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خانەکان دەکات، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ئەمەش دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک.

هۆکارەکانی بەرزبونەوەی رێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ:

-سیستمی خۆراکی ناتەندروست و پڕ لە چەوری زیانبەخش هۆکارێکی سەرەکیە بۆ بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا.
-جگەرەکێشان یەکێکی دیکە لە دیارترین هۆکارەکان.
-زیادبوونی کێش هۆکارێکی خراپی دیکەیە کە وادەکات کۆلیستڕۆڵ بەرزبێتەوە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد دەکات، دابەزاندنی کێش ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵدا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا