پۆڵەتیک پرێس
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشیاری دەدات دەربارەی زیانەکانی بەجێهێشتنی بتڵی ئاو لەناو ئۆتۆمبێلدا لە وەرزی هاویندا.
زیانەکانی بەجێهێشتنی بتڵی ئاو لەناو ئۆتۆمبێلدا لە وەرزی هاویندا:
بەجێهێشتنی بتڵی ئاو لەناو ئۆتۆمبێلدا لەکاتی بوونی هەتاو و گەرمیدا دەبێتە هۆی لەناو بردنی پێکهاتە بەسوودەکانی ئاو و دواتر شیاوی خواردنەوەی نامێنێت، هەروەها مەترسییەکی زۆر گەورەی هەیە کە ڕەنگە ببێتە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەت، ئەمەش دوای ئەوەی خۆرەکە لە بتڵی ئاوەکە دەدات بە تێپەڕبوونی تیشکەکە هەمان کاری زەڕەبین دەکات.
تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکەن بزانن چۆن ئەم حاڵەتە ڕووئەدات.