ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی نەمسا ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چاوی بە ئۆسكار ڤوستنگه‌ر، باڵیۆزی نەمسا لە عێراق و ئوردن کرد.

لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی نەمسا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندی دۆستانە و لەمێژینەی نێوان کوردستان و نەمسا کرد و جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیان کردەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و رەخساندنی هەلی کار و وەبەرهێنانی نەمساییەکان لە هەرێمی کوردستان.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی ستایشی ئەو یارمەتیانەی کرد کە نەمسا پێشکەشی کوردستانی کردووە، بەتایبەتی کە لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو یەکێک بوو لەو وڵاتە پێشەنگانەی دەرگاکانیان بەڕووی پەنابەرانی کورددا کردەوە.

چالاکییەکانی نوێنەرانی حکومەتی کوردستان لە نەمسا، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم و نەمسا و چۆنیەتی روبەڕوبوونەوەی نەخۆشیەکە، شەڕی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، پەیوەندی عێراق و کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، میحوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا