پۆڵەتیک پرێس
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکات.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ یەکشەممە پەیامێکی بڵاوکردەوەو وتی “بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم”.
لە پەیامەکەدا ئڕوونیکردەوەو وتی، مامۆستایانی كوردستان لە سەردەم و قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستانەوە تا ئەمڕۆ ، ڕۆڵێکی دیار و پێشەنگیان لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پێگەیاندنی نەوەی نوێ و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە هەبووە، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە یادی خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی گشت مامۆستایانی کوردستان لە گەیاندنی پەیامی پیرۆزی پەروەردە و فێرکردن دەکەینەوە.
وتیشی مامۆستایان دەتوانن لە ڕێگەی پهروهردهیهكی دروست و پێشكهوتووەوە، كۆمهڵگهیهكی تهندروست بنیات بنێن، كۆمهڵگهیهك كه مرۆڤی نیشتمانپهروهر و داهێنەر دروست بكات و بەشێک بێت لە پرۆسەی پێشخستن و گەشەپێدانی کوردستان.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا تی “سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکەم كه سهرهڕای دۆخه نالهبار و سەختەکاندا، بهڵام ههموو ههوڵێكیاندا بۆ ئهوهی پرۆسهی خوێندن بهردهوام بێت. هیوادارم حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هەموو لایەک، بتوانێت خزمەتێکی زیاتر و شایستەتری مامۆستایانی کوردستان بکات”.
هاوکات ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان و نەمانی پلەبەرزکردنەوە جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و دەرگای زانکۆی سلێمانیان داخست.