ھەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لە بەندەری جەیھانەوە دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێکی تر ھەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لە رێگەی بۆری نێوان عێراق و تورکیا لە بەندەری جەیھانەوە دەستیپێکردووەتەوە.

 

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، دوای ئەوەی چەند لە چەند رۆژی رابردوودا بەھۆی رووداوەکانی بومەلەرزە کە چەند پارێزگایەکی تورکیای گرتەوە، ھەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری نێوان کەرکوک و بەندەری جەیھان کە لەنێوان عێراق و تورکیادا راکێشراوە، راگیرا، بەڵام رۆژی سێشەممە ھەناردەی نەوتی کەرکوک لە بەندەری جەیھانەوە دەستیپێکردەوە.

 

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەنقەرەو بەغدا دوای گفتوگۆ بڕیاریانداوە هەناردەکردنى نەوتی کەرکوک دەست پێ بکەنەوەو ئەمرۆ سێ شەممەش ناردنى نەوت دەستی پێکردوەتەوە.

 

رۆژی دوو شەممە بەهۆی بومەلەرزەکەى باکوری کوردستان و تورکیاوە هەناردەکردنی نەوتى هەرێم بۆ تورکیا ڕاگیرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا