پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئایار، دەزگای هەواڵگری عێراق ڕایگەیاند، لە پارێزگای بەسرە تۆڕێکی گەورەی بازرگانیکردن بە مرۆڤیان هەڵوەشاندەوە و 37 کەسیان دەستگیرکردووە.
دەزگای هەواڵگری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە،”مەفرەزەکانیان توانیان تۆڕێکی گەورەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قاچاخ، کە خەڵکی پاکستانن لە سنوورەکانەوە هەڵبوەشێننەوە، بەئەوەی لە پارێزگای بەسرەوە بەشێوەیەکی نایاسایی نەچنە ناو عێراقەوە”.
ئاشکرایکرد، ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوبەشی لەگەڵ هەواڵگری فەرماندەی هێزە سنوورییەکان ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەکرد، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنە نهێنییەکانی داڵدەدانی ئەو تۆڕە و تەنها لە پارێزگای بەسرە پێنج شوێنی ئەو قاچاخچیانەیان ئاشکراکردووە و 37 کەسیان دەستگیرکردووە.