بارانی ئەمساڵ سێ هێندەی بارانی پارە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەراوردی باران بارینی ئەمساڵ بە ساڵی ڕابردوو بڵاودەکاتەوە و بەگوێرەی بەراوردەکە، لە سلێمانی تا ئێستا سێ هێندە باران باریوە.

بەگوێرەی ئامارەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە هەمان ماوەی ساڵی 2021دا لە سلێمانی 35 ملم باران باریوە، بەڵام ئەمساڵ لە سەرەتای دەستپێکردنی بارانەوە تا ئێستا 93 ملم باران باریوە.

هەر بەگوێرەی ئامارەکە، هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو لە هەولێر هەشت ملم باران باریوە و ئەمساڵ ڕێژەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە بۆ 48 ملم، واتە چل ملم زیاتر.

ئەوەش هاتووە، ساڵی ڕابردوو لە دهۆك چوار ملم و لە کەرکوک حەوت ملم باران باریوە و لەمساڵدا بووەتە 93 ملم بە 71 ملم. لە هەڵەبجەش ڕێژەکە زیادیکردووە و پارساڵ 55 ملم باریوە، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا 86 ملم باران باریوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا