پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ ئەنجامدانی وەرزش چەندین خواردنیش هەیە یارمەتی سووتاندنی چەوری لەش دەدات لەڕێگەی زیادکردنی هەستی تێربوون بۆ ماوەیەکی زیاتر.
ئەو خواردنانەی یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدەن:
-ماسیە چەورەکان
ماسی سەلەمون، ڕنجە، سەردین و ماکریل، ئەو ماسیە چەوریانەی دیکەش کە ئۆمێگا3ی تێدایە هەوکردنەکان و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکەنەوە، یارمەتی دابەزاندنی کێش و سووتاندنی چەوری دەدەن، چونکە ماسیەکان سەرچاوەی سەرەکی پڕۆتینن و هەستی تێربوون بۆ ماوەیەکی درێژ زیاد دەکەن.
-قاوە
یەکێکە لە خواردنەوە بەناوبانگ و بڵاوەکان لەجیهاندا، سەرچاوەیەکی سەرەکی کافاینە، یارمەتی باشترکردنی میزاج و سووتاندنی چەوری دەدات.
-هێلکە
هێلکە سەرچاەیەکی سەرەکی پڕۆتینە، هەستی تێربوون زیاد دەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، بەتایبەتی ئەگەر لە ژەمی بەیانیاندا بخورێت سوودێکی زیاتری دەبێت.
-زەیتی گوێزی هندی
ڕۆژانە بەکارهێنانی دوو کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.
-چای سەوز
یارمەتی کەمکردنەوەی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە دەدات، سەرچاوەیەکی باشی دژەئۆکسانەکانە یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات،بەپێی ئەو ڕێژەیەی بەکاردەهێنرێت لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆڕێت.
-سرکەی سێو
بەشێوەیەکی گشتی سرکەی سێوی سروشتی یارمەتی کەم کردنەوەی ڕێژەی شەکری و سووتاندنی چەوری لەش دەدات.
-بیبەری توون
مادەکانی ناو بیبەری توون هەستی تێربوون زیاد دەکەن و کیشێکی تەندروستت پێدەبەخشن، چونکە ڕێگری دەکات لە خواردنی بڕێکی زۆر ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش، دژەئۆکسانە یارمەتی کەم کردنەوەی هەوکردنەکان دەدات.
-زەیتی زەیتون
بەکارهێنانی زەیتی زەیتون لە خواردن و زەڵاتەکاندا هەستی تێربوون زیاد دەکات و دەبێتە هۆی سووتاندنی چەوری.