نیشانەکانی کەمی کانزای فۆسفۆر لە جەستەدا

پۆڵەتیک پرێس

کانزای فۆسفۆڕ یەکێکە لە کانزا گرنگەکان بۆ جەستە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، وزەیەکەی زۆر بە جەستە دەبەخشێت و پارێزگاری لە تەندروستی خانەکان دەکات، بۆیە کەمی ئەم کانزایە لە جەستەدا زیانی تەندروستی دەبێت.

فۆسفۆڕ پارێزگاری لە تەندروستی ئێسک و ددانەکان دەکات، ڕێگری لە ئازاری ماسولکەکان دەکات، گورچیلەکان پاکدەکاتەوە، جەستە بەهێزدەکات و یارمەتی ڕێکخستنی لێدانی ترپەی دڵ دەدات، بەڕێژەیەکی زۆر لە خواردنەکانی وەک گۆشت، مریشک، ماسی، بەرهەمە شیرەمەنیەکان، پەتاتە، شۆفان، میوە وشککراوەکانی وەک قەیسی و هەنجیر، سیر و چەرەساتەکاندا هەیە.

تعرف على علاج نقص الفسفور - ويب طب

کاتێک ئەم کانزایە لە جەستەدا کەمدەکات چەند نیشانەیەک دەردەکەوێت وەک:

-ئازارێکی زۆری ئێسکەکان
-فشەڵبوونی ئێسکەکان
-تێکچوونی خواستی خواردن واتە لەدەستدانی خواستی خواردن یان زۆر خواردن
-توشبوون بە دوودڵی و دڵەڕاوکێی
-بەردەوام هەستکردن بە هیلاکی و ماندوویی
-ناڕێکی لە هەناسەداندا
-دروستبوونی کێشەی پێست
-ئازاری جومگەکان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا