پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی جگەرەکێشان زیانی بۆ تەندروستی جەستە هەیە بەتایبەتی سییەکان، بۆیە ئەو کەسانەی جگەرەکێشن پێویستە ئەو خواردنەوانە بخۆنەوە کە یارمەتی پاککردنەوەی سییەکانیان دەدات بۆئەوەی مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی کرداری هەناسە و سییەکان کەمتر بێت.
سێ خواردنەوە یارمەتی پاککردنەوەی سییەکان دەدەن:
-چای سەوز
سوودێکی زۆری بۆ پاککردنەوەی کرداری هەناسە و سییەکان هەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە.
-زەنجەبیل
خواردنەوەی زەنجەبیل یارمەتیدەرە خوێنی پڕ ئۆکسجین زیاتر بۆ ئەندامەکانی جەستە بچێت و سییەکان پاکدەکاتەوە.
-زەردەچەوە
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسان و هەوکردنەکانی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی سییەکان دەکات و یارمەتی پاککردنەوەیان دەدات.