پزیشکێک ئاماژە بە کاتی کوشندەیی قاوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

خواردنەوەی کافایین یارمەتی گەڕاندنەوە پەستانی خوێن دەدات بۆ دۆخی ئاسایی، بەڵام بەپێی کات ڕەنگە کێشە لە کۆئەندامی دەمار مێشک و دڵدا دروست بکات.

پزیشکان هۆشداری دەدەنە ئەو کەسانەی، پەستانی خوێنیان نزمەو بە شێوەیەکی بەرچاو قاوە دەخۆنەوە، ڕوونی کردەوە ڕاستە قاوە پەستانی خوێن ئاسایی دەکاتەوە، بەڵام کێشەی تەندروستیتر دروست دەکات، خواردنەوەشی بە بەردەوامی هەرگیز سود بە جەستە ناگەیەنێت، چونکە قاوە پشت بە کافایین دەبەستێت، ماددەکانی جێنسینگ و ئیسرۆکۆس و ئیدابیتۆجینی کە یارمەتی جێگیر بوونی پەستانی خوێن نادەن.

هەروەها ئاماژە بەوە دەدەن، ئەگەر گۆڕانکاری لە ناکاو لە پەستانی خوێندا ڕوویدا، پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت و ڕاوێژی پێ بکەیت، چونکە هەندێک کات ئەو نەخۆشیە ئاماژەیە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و دەمار، پێویستە تا دەگاتە لای پزیشک لەسەر پشت ڕابکشێت قاچەکانی بەرەو سەرەوە بەرز بکاتەوە، کەمێک یارمەتیدەر دەبێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا