نیشانەکانی هەستیاری بوونی منداڵان بە هێلکە

پۆڵەتیک پرێس

بەگشتی هەموو دایکان لە تەمەنی شەش مانگیەوە خواردن بە منداڵەکانیان دەدەن، هەموو خواردنەکان لەماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژ تاقیدەکەنەوە بۆئەوەی بزانن هەستاریان بەچی جۆرێک خواردن هەیە.

هێلکە یەکێکە لەو خواردنانەی کاتێک منداڵ هەستیاری پێی هەبێت نیشانەکانی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەردەکەوێت.

نیشانەکانی هەستیاری بوونی مندڵان بە هێلکە:

-دەرکەوتنی پەڵەی سوور لەسەر پێستی منداڵ هەندێکجار دەبێتە هۆی خورادن و ئازاریشی دەبێت.
-ئاوسانی دەم، زمان و پوکی منداڵ دوای خواردنی هێلکە یەکێکە لە نیشانەکانی هەستیاری بوون بە هێلکە
-سووربونی چاو و فرمێسکی زۆر بەهۆی خورانەوە
-گیرانی لووت
-هەندێک جار نیشانەکان زۆر قورس دەبن و هەستیاریەکە دەبێتە هۆی ئاوسانی گەروو لەو کاتەدا منداڵ بەقورسی دەتوانێت خواردن قوت بدات
-ئازاری سک و سکچوون
-دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە
– قورسی لە هەناسەداندا، لەم کاتەدا پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت
-هەندێک جار منداڵان کە توشی هەستیاری دەبن پلەی گەرمی لەشیان بەرز دەبێتەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا