میوەیەک یارمەتی تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

زانایان بەردەوام باس لە گرنگی تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەکەن، چونکە ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات و کاریگەری تەواوی لەسەر تەندروستی گشتی جەستە هەیە.

کاتێک ڕیخۆڵەکان تەندروست نەبن ئازار و بێزارییەکی زۆر بۆ گەدە دروست دەکەن، بەڵام لەڕێگەی ڕیکخستنی کاتی نوستن، وەرزش کردن، کەمکردنەوەی قەلەقی و هەبوونی سیستمی خۆراکی تەندروستەوە دەتوانرێت گرنگی بە تەندروستی ڕیخۆڵەکان بدرێت، زانایان بەردەوام توێژینەوە دەکەن بۆ دۆزینەوەی ئەو خواردنانەی یارمەتی تەندروستی ڕیخۆڵە دەدەن لەئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە ترێ یەکێکە لەو میوانەی سوودێکی زۆری بۆ ڕیخۆڵەکان هەیە.

هذه أفضل فاكهة.. يمكنك تناولها من أجل صحة أمعائك

ترێ یارمەتی ڕێکخستنی نوستن و تەندروستی قۆڵۆن دەدات، هەروەها کاریگەری ئەرێنی لەسەر ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و ترشی زەردی گەدە هەیە، ترێ دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و دژەئۆکسانە، چارەسەری هەوکردنەکانی جەستە دەکات، ڕێژەی بەکتریای سوودبەخش لە ڕیخۆڵەکاندا زیاد دەکات، ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی قەڵەوی، دڵ، دەمارە خوێنەکان و شەکرە لەجۆری دوو دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا بەرگری لەش بەهێز دەکات.

 

هذه أفضل فاكهة.. تناولها من أجل صحة أمعائك - صحيفة الاتحاد

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا