ئەم خواردنانە چارەسەری هەستیاری زستان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

هەستکردن بە لەرز و تا، پژمە، ئازاری جومگە و کۆکە نیشانەی توشبوون بە ئەنفلۆنزا و سەرمای زستانن، چارەسەرکردنیان بەڕێگای سروشتی زۆر باشترە لە بەکارهێنانی دەرمان.

هەندێک لە خواردنەکان کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکان بەرگری جەستە بەهێز دەکەن و یارمەتی چارەسەرکردنی ئەو دۆخە دەدەن، ئەوانیش:

-پەتاتەی شیرین
بێتاکارۆتینەکانی تێدایە کە دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین ئەی بەرگری جەستە بەهێزدەکات.

-گێزەر
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، هەروەها چارەسەرێکی گونجاوە بۆ نەخۆشیە ئەنفۆنزاکانی زستان.

-سپێناخ
سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزا و ڤیتامینەکانە بەتایبەتی ڤیتامین سی و ئاسن بەرگری جەستە بەهێزدەکات.

-سیر، زەنجەبیل، پیاز
تایبەتمەندی دژەهەوکردنیان هەیە و یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدەن.

-بەزالیا
سەرچاوەیەکی سەرەکی ترشە ئەمینیەکان، ڕیشاڵ و پڕۆتینەکانە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا