هۆکارەکانی بەردەوام هەست کردن بە برسێتی بزانە

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی بڵاوکراوەیەک لە رۆژنامەی نەهاری لوبنانی تایبەت بە خۆراک،  هەست کردن بە برسێتی بەشێوەیەکی بەردەوام، تەنیا پەیوەندی بە خۆراکەوە نییە، بەڵکو چەند هۆکارێکی دیکەشی لەپشتە لەوانەش، دۆخی دەروونی کەسەکان و ژمارەی سەعاتەکانی خەوتنیان.

بەپێی رۆژنامەکە، چەند هۆکارێک هەیە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی هەست بە برسێتی بکەین لەوانەش:

– دۆخی دەروونی ناجێگیر و هەست کردن بە دڵەڕاوکێ و سترێس دەبنەهۆی زیادکردنی حەزی خواردن و برسێتی.

– نەخواردنی ژەمی سەرەکی دەبێتەهۆی زیادبوونی هەستی برسێتی بەهۆی دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێندا.

– نەخواردنەوەی ئاو بە رێژەی پێویست دەبێتەهۆی ناردنی ئاماژەی برسێتی بۆ مێشک.

– نەخواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ لەوانەش: سەوزەوات و میوە و بەرهەمەکانی گەنم دەبنە هۆکاری برسێتی.

– خەوی ناتەندروست و کەمخایەن دەبێتەهۆی زیادبوونی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل، ئەمەش هەستی برسێتی دروست دەکات.

– نەخواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتین لەوانەش: گۆشتی سور و ماسی و پاقلەمەنییەکان کە هەستی تێربوون دەبەخشن بە مرۆڤ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا