پۆڵەتیک پرێس
بەشێک لە دایکان مندالەکانیان بێبەش دەکەن لە خواردنی ئایس کرێم، چونکە دەڵێن تەنها شیرینە و هیچ سوودێکی نییە لەگەڵ ئەوەشدا ساردە توشی نەخۆشیان دەکات، بەڵام بەپێچەوانەوە چەندین سوودی هەیە.
سوودەکانی ئایس کرێم:
-سەرچاوەیەکی ڤیتامینەکانە
ئایس کرێم سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و ڕێگری لە جەڵتەی دڵ دەکات.
-وزە بە لەش دەبەخشێت
کاربۆهیدرات، چەوری و پڕۆتینەکانی تێدایە وزە بە لەش دەبەخشێت و یارمەتی زیادبوونی کێش دەدات.
-سەرچاوەیەکی کانزاکانە
دەوڵەمەندە بە کانزاکانی کالیسیۆم و فۆسفۆڕ، کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە دروستکردن و پاراستنی ئێسکەکاندا هەیە، ڕێگری لە توشبوون بە بەردی گورچیلە دەکات.
-مێشک چالاک دەکات
چەندین مادەی سوودبەخشی تێدایە یارمەتی باشترکردنی میزاج دەدات و مێشک چالاک دەکات.
-ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات
دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە و بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن کەم دەکاتەوە.
لەگەڵ ئەم هەموو سوودەشدا نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت، دەبێت بەشێوەیەکی گونجاو ڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی زیان