سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی زەیتی زەنجەبیل

پۆڵەتیک پرێس

زەنجەبیل سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە وەک چارەسەرێک بۆ بەشێکی زۆری نەخۆشیەکانی وەک هەوکردنەکان، تا، دڵتێکەڵهاتن، ئەنفلۆنزا، کێشەکانی گەدە و کرداری هەناسە بەکاردێت، لەگەڵ ئەوەشدا زەیتەکەی سوودێکی زۆری هەیە.

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی زەیتی زەنجەبیل:

-توێژینەوەکان دەریانخستووە زەیتی زەنجەبیل سوودێکی زۆری لە کەمکردنەوەی هەوکردنەکاندا هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان و هەوکردنەکان، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان دەدات.

-یارمەتی تەندروستی پێست دەدات لە ژەهرەکان ڕزگاری دەکات و ڕێگری لە گەشەی بەکتریاکان دەکات کە دەبنە هۆی تێکچوونی پێست و سووربونەوەی.

فوائد زيت الزنجبيل لشد الجسم | سوبر ماما

-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی قژ هەیە و کڕێش کەمدەکاتەوە، سووڕی خوێن لە پێستی سەردا چالاک دەکات و یارمەتی گەشە و شێدارکردنەوەی قژ دەدات.

-ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی کێشە و ئازاری گەدە و ڕیخۆڵەکاندا هەیە و لە ژەهرەکان پاکیان دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا