چەند تێکەڵەیەکی سروشتی بۆ سپیکردنەوەی پێست

پۆڵەتیک پرێس

تێکەڵە سروشتییەکان چارەسەرێکی گونجاو وبێ مەترسین بۆ سپیکردنەوە و نەهێشتنی پەڵەی پێست، چونکە کاریگەری خراپیان بۆ پێست نییە و توشی سووربونەوە و هەستیاری ناکەن.

بۆ سپیکردنەوەی پێست دەتوانیت سوود لەم تێکەڵە سروشتییانە ببینیت:

-تێکەڵەی نیشاستە و ئاوی گوڵ
سێ کەوچکە گەورە نیشاستە لەگەڵ دوو کەوچکی گەورە ئاوی گوڵ تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە دەفرێکدا دەیکەیتە سەر ئاگر هەتا وەکو کرێمێکی لێدێت، دواتر دایدەنێیت کە ساردبوەوە لە دەموچاوی دەدەیت وازیلێدەهێنیت هەتا وشک دەبێتەوە، پاشان بە پاککەرەوەی تایبەتی پێست و ئاوی سارد دەیشۆیت، هەفتەی دووجار ئەم کردارە دەکەیت.

-تێکەڵەی شۆفان و شیر
دوو کەوچکی گەورە شۆفان لەگەڵ کەوچکێکی گەورە شیری گیراوە تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، هەفتەی سێجار ئەم کردارە دەکەیت.

-تێکەڵەی هەنگوین و شیر
دوو کەوچکی گەورە شیری گیراوە لەگەڵ کەوچکێکی گەورە هەنگوین جوان تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، ئەم تێکەڵەیە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبیت لەسەری، بەڵام ڕۆژی جارێک ئەنجامی دەدەیت.

-تێکەڵەی شیر و هەنگوین و لیمۆ
کەوچکێکی گەورە شیری وشک لەگەڵ دوو کەوچکی گەورە هەنگوین و کەوچکێکی گەورە ئاوی لیمۆ جوان هەمووی تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە دەموچاوی دەدەیت وازیلێدەهێنیت هەتا وشک دەبێتەوە، پاشان بە ئاوی گەری دەیشۆیت، هەفتەی سێجار ئەم کردارە دەکەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا