سوودە تەندروستیەکانی کاڵەک

پۆڵەتیک پرێس

کاڵەک سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، ڕێژەی چەوری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزاکان، ڤیتامینەکانی ئەی، بی، ئی و سی، لەگەڵ کانزاناکی پۆتاسیۆم، فۆسفۆڕ، مەگنسیۆم، سۆدیۆم، کالیسیۆم و ئاسنی تێدایە، ١٠٠ گرام لە کاڵەک ٣٤ کالۆری تێدایە.

شمام، كانتالوب، طازج: اكتشفوا القيمة الغذائية والسعرات الحرارية

سوودە تەندروستیەکانی کاڵەک:

– کاڵەک سوودی بۆ تەندروستی دڵ هەیە، ڕێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە ڕێگری نەخۆشیەکانی دڵ دەکات وەک بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و جەڵتەی دڵ.

-ڤیتامین سی و مەنگەنیزی تێدایە یارمەتی لەش دەدات ڕوبەڕووی ئەو نەخۆشیانە ببێتەوە کە هۆکارەکەی ڤایرۆس و بەکتریاکانە.
-کاڵەک ڕێژەیەکی زۆر کەم چەوری، کالۆری و کۆلیستڕۆڵی تێدایە و بەشێکی زۆری لە ئاو پێکهاتووە، ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

-ڕۆڵێکی زۆر لە بەرهەم هێنای کۆلاجیندا هەیە، کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست و ڕەونەقدارکردنی هەیە، هەروەها چارەسەرێکە بۆ ساڕێژکردنی برینەکان.

-کاڵەک دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم، یارمەتی تەندروستی و بەهێزکردنی ئێسک و ددانەکان دەدات.

عصير الشمام: أهم فوائده وطريقة تحضيره - ويب طب

-سەرچاوەیەکی باشی دژەئۆکسانەکانە، ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات وەک، شێرپەنجەی پڕۆستات، ڕیخۆڵە، پەنکریاس، سی و سنگ.

-ڤیتامین ئەی ناو کاڵەک یارمەتی تەندروستی چاو دەدات.

-کاڵەک دەوڵەمەندە بە ئاو و ڕیشاڵەکان، یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ئازاری گەدە کەمدەکاتەوە.

-لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ تەندروستی گورچیلە، بۆیە دەتوانرێت لە مانگی ڕەمەزاندا لەگەڵ لیمۆدا بکرێت بە شەربەت و بخورێتەوە.

 

بۆچی لەمانگی ڕەمەزاندا کاڵەک یەکێکە لە میوە گرنگەکان:

-بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە ڕێگری لە وشکبوونەوەی لەش و تینویەتی، سەرئێشە و قەبزی دەکات، بۆیە پێویستە وەک شەربەت یان میوە بۆ ژەمەکان زیاد بکرێت و بخورێت.

-ئەو مادە سوودبەخشانەی تێدایە کە لەش پێویستی پێیەتی لە ڕەمەزاندا.

-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا.

-ڕیشاڵەکانی ناو کاڵەک هەستی تێربوون بۆ ماوەیەکی درێژتر زیاد دەکات، بۆیە گرنگە بۆ ئەو کەسانەی بەرۆژو دەبن.

عصير الشمام من أطيب طبخة - Foodville

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا