پۆڵەتیک پرێس
جگەر هێزێکی گەورەیە بۆ کرداری هەرس بەرپرسە لە کرداری هەرس و ڕزگاربوونی جەستە لە هەژرەکان، بۆئەوەی تەندروستییەکی باشت هەبێت پێویستە جگەر تەندروستیەکی باشی هەبێت.
پێنج خواردن هاوڕێی جگەرن:
-زەیتی زەیتون
بەشێکی سەرەکی هەموو چێشخانەیەکە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە بەتایبەتی جگەر.
-چەرەساتەکان
سەرچاوەیەکی سەرەکی چەوریە سوودبەخشەکانن ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی جگەر دەکەن وەک چەوری جگەر.
-ماسی
ماسیە چەورەکان دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جگەر هەیە.
-تۆوی کەتان
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، دەتوانرێت تۆوی کەتان بهاڕێت و تێکەڵ بە هەویری شیرینی دروستکردن یان ماست بکرێت و بەکاربهێنرێت.
-ئاڤۆکادۆ
ڕێژەیەکی زۆر چەوری سوودبەخشی تێدایە ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی جگەر دەکات و کۆنتڕۆڵی کێش دەکات.