شەربەتێکی سروشتی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

شەربەتی سروشتی تەماتە لەوانەیە رزگارکەری ژیانت بێت، چونکە ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات کە بە دووەم سەرەکیترین هۆکاری مردن دادەنرێت.

خواردنەوەی شەربەتی سروشتی تەماتە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، ماددەی لایکۆبینی تێدایە یارمەت تەندروستی ئێسکەکان و پەستانی خوێن دەدات هەروەها مەترسی توشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە بەتایبەتی شێرپەنجەی پڕۆستات، بەپێی توێژینەوەکان شەربەتی تەماتە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە.

COVID-19: These 4 juices will help boost your immune system

ماددەی لایکۆبین گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان ڕادەگرێت بەتایبەتی خانە شێرپەنجەییەکانی سنگ، پڕۆستات، گەدە، قۆڵۆن و ناودەم، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت توشبووانی شێرپەنجە بەتەواوی واز لەهەموو دەرمان و چارەسەرێک بهێنن بەڵام دەتوانن شەربەی تەماتە بخۆنەوە و سوودی لێببینن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا