پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ڕۆژووگرتن جگە لەوەی سوودی تەندروستی زۆری هەیە، هۆکارێکە بۆ بەهێزبوونی بەرگری لەش، ڕۆژووگرتن بۆماوەی 30 ڕۆژ یارمەتی بەرهەمهێنانی ژمارەیەکی زیاتر لە خڕۆکە سپییە نوێیەکان دەدات و بەرگری لەش بەهێزدەکات.
ڕۆژووگرتن بەرگری لەش دژی ئەو نەخۆشیانەی بەهۆی ڤایرۆس یان بەکتریاکانەوە دروستدەبن و نەخۆشیەکانی دیکەش بەهێزدەکات، هەروەها یارمەتی تەندروستی جەستە و باشترکردنی کرداری ئەندامەکانی دەدات.
یەکێک لە سوودە گرنگەکانی دیکەی ئەوەیە جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە وەک ئەو ژەهرانەی لەجەستەدا بەهۆی ماددەی پارێزەر و ڕەنگی خواردنەوەکانەوە کۆبونەتەوە، هەروەها یارمەتی توانەی چەوری کۆبۆوەی جەستە دەدات کە دەبنە هۆی هەوکردن و نەخۆشی دەمارەخوێنەکان.