هۆکارو چارەسەرەکانی دڵەکزە

پۆڵەتیک پرێس

دڵە کزە یاخود سوتانەوەی سینگ بریتیە لە هەست کردن بە سوتانەوە لە سینگدا یاخود هەندێک کات هەست کردنە بە تامێکی تاڵ لە قوڕگدا، دڵە کزە کاتێک ڕوو دەدات کە خواردنێکی زۆر و قورس دەخۆیت و ڕاستەوخۆ پاڵ دەکەویت یان دەخەویت، هەندێک کات دەتوانیت لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەند چارەسەرێکەوە لە ماڵەوە، بەڵام هەندێک کات پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت چونکە ڕەنگە بەو شێوەیە نەبێت.

هۆکارەکانی دڵە کزە بریتیە لە

کاتێک توشی دڵە کزە دەبیت، کاتێک ترشەڵۆکی گەدە دەگەڕێتەوە بۆ ناو زراو، هەندێک خواردنیش هۆکاری سەرەکین بۆ توشبوون بە دڵە کزە بریتیە لە

١-خواردنە تیژەکان

٢-پیاز

٣-ئەو خواردنانەی ترش لە پێکهاتەیاندا هەیە

٤-ئەو خواردنانەی تەماتەو دۆشاوی تەماتەی تێدایە

٥-خواردنە چەور و سورەو کراوەکان

٦-نەعنا

٧-شوکولاتە

٨-خواردنەوە گازیەکان، قاوە ئەو خواردنەوانەیتر کە کافاینیان تێدایە

چارەسەرەکانی بریتیە لە

ئەگەر هاتوو بە شێوەیەکی سەخت توشی دڵە کزە بووبوویت باشتر وایە، لە ڕێگەی پزیشکەوە چارەسەر وەرگریت.

١-وێنەی تیشکی سینی، بۆ بینینی پێوانە و حاڵەتی زراو و گەدە

٢-پشکنینی ڕێژەی ترشەکە، بەپێی ئەو ماوەیەی ماوەتەوە.

٣-هەڵسەنگاندی جوڵەی زراو هەروەها ئەو پەستانەی لەسەر زراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا