ئەو میوانەی ڕێگری لە تینوویەتی دەکەن لە ڕەمەزاندا

پۆڵەتیک پرێس

تینوویەتی و برسێتی لە مانگی ڕەمەزاندا هەستێکی زۆر بڵاوە، بۆ ئەمەش پێویستە گرنگی بە سیستمی خۆراکی بدرێت، لە مانگی ڕەمەزاندا پێویستە ڕیژەیەکی زۆر شلەمەنیەکان بخورێتەوە بۆ ئەوەی لەش وشک نەبێتەوە.

لەمانگی ڕەمەزاندا میوە گرنگییەکی زۆری هەیە، وزە و ڤیتامین و کانزاکان بە لەش دەبەخشێت، هەروەها هەستی تینوویەتی کەمدەکاتەوە.

ئەو میوانەی ڕێگری لە تینوویەتی دەکەن لە ڕەمەزاندا:

-پرتەقاڵ
پرتەقاڵ ٨٧٪ی پێکهاتووە لە ئاو، هەروەها ڤیتامین سی تێدایە ڕێگری لە نەخۆشیەکان دەکات، دەتوانرێت بەشێوەی شەربەتیش بخورێتەوە بەهەمان شێوە سوودێکی زۆری دەبێت.

-ترێ
ترێ یەکێکە لە میوە سوودبەخشەکان ڕێژەیەکی زۆر ئاو و دژەئۆکسانەکانی تێدایە، یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات.

ما هي فوائد العنب لـ”الكلى”؟ – هاشتاقات – صحيفة إلكترونية شاملة مستقلة

-سێو
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و ئاوی تێدایە، بۆیە هەستی تینوویەتی کەمدەکاتەوە.

ما الفيتامين الموجود في التفاح - موضوع

-کاڵەک
کاڵەک یەکێکە لەو میوانەی پێویستە لەنێوان ژەمی ئێوارە و پارشێودا بخورێت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و ئاوی تێدایە، یارمەتی کرداری ڕیخۆڵە و هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات، ٩٢٪ ی کاڵەک پێکهاتووە لە ئاو و شەکر ڕێگری لە تینوویەتی و برسێتی دەکات لە ڕەمەزاندا.

-مانگۆ
یەکێکە لە میوە گرنگەکان کە پێویستە لە مانگی ڕەمەزاندا بخورێت، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و ڤیتامینەکان، ڕێگری لە بەرزبوونەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەکات کە دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ، هەروەها یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

-مۆز
مۆز ڕێژەیەکی کەم کالۆری و چەوری تێدایە، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم کە سوودێکی زۆری بۆ لەش هەیە، هەروەها هەستی برسێتی و تینوویەتی کەمدەکاتەوە.

تعرف على فوائد المــوز المذهلة لخســارة الوزن - طبيبك لايف

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا