پۆڵەتیک پرێس
هێل هەر لە کۆنەوە ناوبانگێکی زۆری هەیە بەهۆی تایبەتمەندی و سوودە زۆرەکەیەوە، لە بەشێکی زۆری خواردن و شیرینیەکاندا بەکاردەهێنرێت و تام و بۆنێکی تایبەتیان پێدەبەخشێت.
سوودە تەندروستیەکانی هێل:
-لێکۆڵینەوە زانستیەکان دەریدەخەن هێل ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیە شێرپەنجەییەکان دەکات، بەتایبەتی شێرپەنجەی گەدە و قۆڵۆن.
-هێل چارەسەری کێشەکانی ئاوسانی سک و قەبزی دەکات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس دەدات.
-بەکارهێنانی هێل دوای ژەمی سەرەکی یارمەتی کەم کردنەوەی میکرۆب و بەکتریاکان دەدات کە دەبنە هۆی ناخۆشکردنی بۆنی دەم.
-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی هاوسەنگ کردنی کۆلیستڕۆڵ و شەکری خوێن دەدات و ڕێگری لە نەخۆشیەکانی جگەر، دڵ و جەڵتە دەکات.