خواردنەوەیەک پێش نوستن چارەسەری ئاوسانی سک دەدات

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕانی بواری خۆراک ڕێنمایی دەدەن دەربارەی خواردنەوەی زەنجەبیل پێش نوستن، چونکە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و توێژینەوەکان سەلماندویانە ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە، بەپێی ماڵپەڕی”she finds”.

زەنجەبیل دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان هەیە، یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە ڕێگری لە هەوکردنەکانی جەستە دەکات.

Zdraví ze zahrady | Flóra na zahradě

خوادنەوەی زەنجەبیل پێش نوستن یارمەتی هێورکردنەوەی گەدە و کرداری هەرس دەدات و غازات کەمدەکاتەوە، دەتوانرێت بەم شێوازە ئامادەبکرێت چەند پارچەیەک لە زەنجەبیل بکرێتە ئاوەوە و بکوڵێنرێت تا ڕەنگی ئاوەکە دەگۆرێت بۆ زەردێکی کاڵ و دواتر بخورێتەوە، هەروەها دەتوانرێت کەمێک زەردەچەوەشی بۆ زیادبکرێت چونکە تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی ئاوسانی سکدا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا