خواردنە گونجاوەکان دوای نازۆرکردنی قۆڵۆن

پۆڵەتیک پرێس

پێویستە ئامادەکاری بکەیت کاتێک نازۆری قۆڵۆن ئەنجام دەدەیت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکەیت، هەروەها دوای ئەنجامدانی نازۆرەکەش پێویستە بەردەوام بیت تاوەکو لەو کێشانە بەدووربیت کە توشی کۆ ئەندامی هەرس دەبێت ئەو خواردنانەی کە پێویستە دوای نازۆری قۆڵۆن بیانخۆیت بریتین لە.

١-سەوزەو میوە، پێویستە ئەو سەوزانە بخۆێت کە هەڵمیان هەیەو بە ئاو دەوڵەمەندن، هەروەها میوە توێکڵدارەکان وەک ئەنەناس و ئەو سێوانەی دەوڵەمەندن بە شەکر کاربۆهێدرات بۆ بەرزکردنەوەی وزەی لەش

٢-خواردنە نەرمەکان، پێویستە ئەو خواردنانە بخۆیت کە نەرمیەکیان تێدایەو هەرس کردنیان ئاسانە، وەک کەرە، جەلاتین، پۆدینگ، مۆز و هێلکەی تێکەڵکراوە بەڵام بەبێ ئەوەی زیاد کردنی بۆ کرابێت.

٣-نانی سپی، دەتوانیت نانی سپی بخۆیت لەگەڵ بیسکویتی سوێر، بۆ ئاسانکردنی کرداری هەرس

٤-ماسی، ماسی پێشنیار دەکرێت بۆ ئاسانکردنی کرداری هەرس هەروەها، پاراستن لە هەوکردنی گەدە

٥-ئاو و شلەمەنیەکان، بەهۆی ئەوەی پێویستە پێش نازۆر کردن لە هەندێک ئاوو شلەمەنیەکان دوور کەویتەوە، بۆیە جەستە وشک دەبێتەوە و پێویستە ئاوی زۆر بخۆیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا