پۆڵەتیک پرێس
بڕۆکلی یەکێکە لەو سەوزەواتانەی سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵ و ڤیتامینەکانە، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ترشی فۆلیکی تێدایە.
پێنج هۆکار واتلێدەکات بڕۆکلی بخۆیت:
-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، بەرگری لەش بەهێز دەکات و لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات.
-ئەو کارۆتیناتانەی تێدایە کە ڕێگری لە کۆبونەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەکەن، بەمەش ڕێگری لە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارە خوێنەکان دەکات.
-یارمەتی باشترکردنی میزاج دەدات.
-تەندروستی جگەر دەپارێزێت و ڕێگری لە کۆبونەوەی چەوری و ژەهرەکان لەسەر جگەر دەکات.
-ئەو ماددانەی تێدایە کە جومگە و ئێسکەکان دەپارێزن و ڕێگری لە فشەڵبوونی ئێسکەکان دەکەن.
بڕۆکلی دەتوانرێت بە کاڵی یاخود بە کوڵاوی بخورێت، بەڵام ئەگەر کوڵێنرا باشترە بە هەڵم بکوڵێنرێت بۆئەوەی بەشێکی سوودەکەی لەدەست نەدات.