پۆڵەتیک پرێس
لیمۆی ڕەش بە لیمۆ بەسرا ناسراوە سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، لەجیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو لە خواردن و خواردنەوەکاندا بەکاردەهێنرێت.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی لیمۆی ڕەش:
-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینەکانە بەتایبەتی دی و سی هەروەها ڕێژەیەکی زۆر کانزاکانی کالیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە.
-ئەم جۆرە لیمۆیە یارمەتی بەهێزکردنی ماسولکەکانی دڵ و ڕێکخستنی ترپەی دڵ دەدات.
-کرداری هەرس، جگەر و ڕیخۆڵە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە و پارێزگاری لە تەندروستیان دەکات.
-ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە بەرگری لەش بەرامبەر توشبوون بە نەخۆشیە بەکتریا و ڤایرۆسەکان بەهێز دەکات.
-سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ خانمانی دووگیان هەیە.
لیمۆی ڕەش(لیمۆ بەسرا) بەچەندین شێوازی جیاواز لە خواردنەکاندا بەکاردەهێنرێت، هەروەها بەشێوەی چا ئامادەکرێت و دەخورێتەوە، شێوازی ئامادەکردنەکەی بەمجۆرەیە:
سێ لیمۆی ڕەش لەگەڵ بڕێک ئاوی پێویست دەخەیتە سەر ئاگر تا دەکوڵێت دواتر دەبێت بە ئاگرێکی گز بۆماوەی پێنج خولەک بکوڵێت، پاشان دەیپاڵێویت هەندێک هەنگوینی تێدەکەیت و دەیخۆیتەوە.