سوودە تەندوستییەکانی خواردنی باینجانی خاو

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی باینجان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، کالۆری و چەوری کەمە، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکان.

خواردنی باینجانی خاو یان کاڵ سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە، بەمەرجێک بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت و زیادەڕەوی تێدانەکرێت ئەوانیش:

-بەپێێ توێژینەوەکان ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر ڤلافۆنۆیدیان تێدایە وەک ئەنسۆسیانین یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدەن کە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکەن، باینجان یەکێکە لەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆری تێدایە بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات.

-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس و کۆنتڕۆڵکردنی کۆلیستڕۆڵی خوێن هەیە.

-سەرچاوەیەکی سەرەکی پۆتاسیۆمە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.

فوائد الباذنجان الني | البوابة

-کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان زیادکردنی بۆ سیستمی خۆراکی یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە بەرگری جەستە بەهێزدەکات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست و قژ هەیە.

-تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە، هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە.

-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ئێسکەکان هەیە و ڕێگری لە فشەڵبوونیان دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا