پۆڵەتیک پرێس
خواردنە تەندروستەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تەندروستی جەستە هەیە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ هەیە.
زانایان بەردەوام ڕێنمایی دەدەن دەربارەی خواردنی ئەو خۆراکانەی تەندروستن بەتایبەتی لە ژەمی بەیانیدا بەپێی ڕۆژنامەی”Deutsche Welle”، ئەم خواردنانە لە ژەمی بەیانیدا ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دڵ دەکەن:
-ئاردی شۆفان
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، ڤیتامین بی، زینک و مەگنسیۆمی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە بەتایبەتی لە ژەمی بەیانیدا.
-توو، شاتوو، بلوبێری
دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دڵ هەیە.
-میوە و سەوزەواتەکان
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و کانزاکانن، کالۆریان کەمە و دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان.
-ئاڤۆکادۆ
ڕێژەیەکی زۆر کانزا، ڤیتامین و چەوری تەندروستی تێدایە، یارمەتی کەمبوونەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات کە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ دروستبوونی کێشە تەندروستییەکانی دڵ.