مریشک لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک دەتپارێزێت

پۆڵەتیک پرێس

گۆشتی سور و هێلکەو پەلەوەرەکان سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینن کە ڕۆژانە دەیانخۆین.

لێکۆڵینەوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، خواردنی گۆشتی سور هەڵبژاردەیەکی تەندروست نیە ڕۆژانە بەکاری بهێنی، ئەمەش دوای ئەوەی جۆرە جیاوازەکانی گۆشتی ئاژەڵ پەیوەندیان بە جۆرەکانی شێرپەنجەوە ڕوون کراوەتەوە.

ئەگەر دەتەوێت خۆت لە خواردنی گۆشت بەدوور بگریت بەڵام، نەبیتە کەسێکی ڕووەکی، بێگومان گۆشتی مریشک جێگرەوەیەکی باشە، چونکە لە گۆشت سور کەمتر چەوری تێدایەو هەروەها ئەو ژەهرەی تێدا نیە کە لە هەندێک لە ماسیەکاندا هەیە.

بەکارهێنانی مریشک دوورت دەخاتەوە لە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، کە دووەم باوترین شێرپەنجەیە لە ژناندا لەهەر هەشت ژنێکدا یەکێکیان توش دەبێت.

لە لێکۆڵینەوەیەکدا لە ساڵی ٢٠٢٠، زانایان ئاماژەیان بەوە داوە جۆرە جیاوازەکانی گۆشت پەیوەندیان بە شێرپەنجەی مەمکدا هەیە، هەروەها کاریگەری ڕێژەی کوڵاندنی گۆشت لەسەر شێرپەنجەی مەمک.

لە ئەنجاممی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەسەر هەزاران کەس ئەنجامیاندا، لە نێوان تەمەنەکانی ٣٥ بۆ ٧٤ ساڵدا بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانەی گۆشتی مریشکیان زیاتر خواردووە ڕێژەی توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک کەمتر بووە لەوانەی گۆشتی سوریان زۆر خواردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا