ئەم خواردنانە زیان بە تەندروستی مێشک دەگەیەنن

پۆڵەتیک پرێس

پارێزگاریکردن لە تەندروستی مێشک و دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی زیانی پێدەگەیەنن زۆر گرنگە، چونکە تەندروستی مێشک کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی دڵ، سی، گورچیلە و کردارەکانی جەستە بەگشتی هەیە.

بەشێوەیەکی گشتی سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە میوە، سەوزەوات، پڕۆتین، ڤیتامین و کانزاکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تەندروستی مێشک هەیە و یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدەن، بەپێی ماڵپەڕی”healthline”، هەندێک لە خواردنەکان زیان بە تەندروستی مێشک دەگەیەنن و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک زەهایمەر زیاددەکەن ئەوانیش وەک:

-شەکر
خواردنەوەی خواردنەوە شیرین، گازییەکان و وزەبەخشەکان، کە ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، قەڵەوی و شەکرە زیاددەکەن، زیادەڕەویکردنیش تێیاندا زیان بە تەندروستی مێشک دەگەیەنێت و ئەگەری توشبوون بە زەهایمەر و خەڵەفان زیاددەکات.

himyee | ما الفرق بين الأغذية المعالجة والأغذية فائقة المعالجة؟

-خواردنە ئامادەکراوەکان
خواردنە ئامادەکراو و خێراکان وەک پەتاتەی سوورەکراو، شیرینیە ئامادەکراوەکان، مەعکەرۆنی و خواردنە خێراکان ڕێژەیەکی زۆر چەوری، شەکر و سۆدیۆمیان تێدایە و کالۆریان زۆرە، هۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی کێشن و زیانیان بۆ تەندروستی مێشک هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا