پۆڵەتیک پرێس
ماڵپەڕی Healthline ئاماژە بەوە دەکات، زەنجەبیل رووەکێکی ئاسیایە و چەندین ساڵە وەک یەکێکە لە دەرمانە رووەکییە کۆنەکان بۆ چارەسەری کۆمەڵێک نەخۆشی بەکارهێنراوە.
لێرەدا ئاماژە بە هەندێک لە سودەکانی چای زەنجەبیل دەکەین:
١- کۆنتڕۆڵکردنی کێش و شەکری خوێن
چای زەنجەبیل یەکێکە لەو خواردنەوانەی یارمەتیدەرە لە پاراستنی لەش لە مەترسی قەڵەوبوون، هاوکات بەپێی هەندێک لە توێژینەوەکان یارمەتیدەرە لە کۆنتڕۆڵکردنی رێژەی شەکری خوێن.
٢- فشاری خوێن و تەندروستیی دڵ
چای زەنجەبیل یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی فشاری خوێن و رێگریکردن لە نۆرەی دڵ، کەمکردنەوەی سوتانەوەی گەدە و دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ و باشکردنی سوڕی خوێن.
٣- ئازارشکێن
چای زەنجەبیل چەندین سەدەیە بۆ چارەسەری هەوکردنەکان بەکاردەهێنرێت، بەپێی چەند توێژینەوەیەک ئەم جۆرە چایە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئازارەکانی سەر و گرژبوونەکانی سوڕی مانگانە و هەوکردنی ماسولکەکان و جۆرەکانی دیکەی ئازار.
٤- یارمەتی بەرگری و پاراستن لە شێرپەنجە دەدات
ئەو دژە ئۆکسیدانەی لەناو چای زەنجەبیلدا هەیە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، هاوکات هەڵمی چای زەنجەبیل چارەسەرە بۆ کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە.