زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی قاوەدا هۆکارە بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار

پۆڵەتیک پرێس

قاوە ماددەی بۆلیفینۆلی تێدایە کە دژەئۆکسانێکی بەهێزە ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت هۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکی مەترسیدار.

بەپێی توێژینەوەی زانایان کافاین کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هەیە، قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی ڕێژەیەکی زۆر کافاینی تێدایە ئەگەر ڕۆژانە لە چوار کوپی قاوە زیاتر بخورێتەوە هۆکاریکە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

Coffee and Diabetes - Benefits of Coffee & Effect on Blood Sugar

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەخوێنەکان دادەنرێت، مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاددەکات، بۆئەوەی لە سوودە تەندروستییەکانی خواردنەوەی قاوە بێبەش نەبێت پێویستە زیادەڕەوی لە خواردنەوەیدا نەکرێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا