ئایا مۆزی زەرد یان سەوز باشترە بۆ تەندروستی؟

پۆڵەتیک پرێس

مۆز بە سوودە زۆرەکەی بەناوبانگە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم و ماددە سوودبەخشەکانی تێدایە سوود بە لەش دەگەیەنن.

قسە و باسێکی زۆر لەسەر ئەوە هەیە ئایا مۆزی تەواو پێگەیشتوو واتە زەرد یان مۆزج سەوز کە تەواو پێنەگەیشتووە کامیان سوودی تەندروستیان زیاترە، بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پزیشەکان چەندین لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا داوە هەموویان لەسەر ئەوە ڕیکەوتوون لە هەموو دۆخەکاندا مۆز سوودێکی زۆری هەیە.

فوائد الموز الأصفر والأخضر 165161 - شبكة ابو نواف

لێکۆڵینەوەی پزیشکەکان دەریدەخەن، ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە باشترە مۆزی سەوز بخۆن، چونکە شەکری بەڕێژەی ٤٠٪ کەمترە بەراورد بە مۆزی زەرد، مۆزی سەوز کاتێکی زیاتری دەوێت بۆ هەرس کردن ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش، هەروەها بەکتریای سوودبەخشی تێدایە یارمەتی تەندروستی قۆڵۆن دەدات.

7 من أهم فوائد الموز الأخضر - سحر الكون

مۆزی زەرد ڕێژەیەکی زیاتر دژەئۆکسانەکانی تێدایە بەراورد بە مۆزی سەوز خانەکانی لەش دەپارێزێت، شەکریشی بەڕێژەی ٧٠٪ زیاترە بۆیە سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن و وزەیەکی زۆر بەکاردەهێنن، مۆزی زەرد ئاسانتر هەرس دەبێت.

الماء والموز والطماطم لحمايتك من جفاف الفم في رمضان | بوابة أخبار اليوم  الإلكترونية

بەشێوەیەکی گشتی مۆز سوودێکی زۆری هەیە لەوانە، سەرچاوەیەکی باشی وزە، شەکر و کانزاکەنە، کالۆرییەکی زۆری تێدایە و وزە بە لەش دەبەخشێت، کێشەکانی کرداری هەرس و قەبزی چارەسەر دەکات، تەندروستی دڵ دەپارێزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا