ئایا ڤایتامین ئی دەبێتە هۆی مردن؟

پۆڵەتیک پرێس

بە شێوەیەکی گشتی ڤایتامین بۆ جەستەو تەندروستی بەسودە، بە تایبەتی ڤایتامین ئی لەبەر ئەوەی دژە ئۆکسانێکی زۆری تێدایە زۆر بەسودە بەڵام ڕێژەیەکی زۆر لێی دەکرێ زیانت پێ بگەیەنێت.

ڤایتامین ئی یارنەتیدەرێکی باشی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری لەشە، هەروەها میتابۆلیزم لە جەستەدا ڕێک دەخات.

هەر کەسێک لە ڕۆژێکدا تەنها پێویستی بە ١٥ میلیگرام ڤایتامین ئی هەیە، بەهۆی ئەوەی کە ڤایتامین ئی لە کۆمەڵێکی زۆر لە خواردنەکاندا هەیە، بە تایبەتی لە چەرەسات و زەیتە ڕووەکیەکان وەک زەیتی زەیتون

هەربۆیە ئەگەر بڕێکی زۆرت لەو خواردنانە خوارد کە ڤایتامین ئی تێدایە، ئەوە ناکرێ زیادە ڤایتامین ئی وەربگریت چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی ژەهراوی بوون.

هەروەها خواردنی برێکی زۆر لە ڤایتامین ئی دەبێتە هۆی کەڵەکە بوونی چەوری لە لەشدا، هەروەها بەهۆی ژەهراویبوونەکەوە ڕەنگە توشی جەڵتەی دڵ بیت چونکە ەستانی خوێنبەرەکان بەرز دەکاتەوە، ئەگەر هەستت ەوە کرد ژەهراوی بویت، پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا