پۆڵەتیک پرێس
بەردەوام پزیشکەکان ڕێنمایی دەدەن ئەو خواردن و میوانە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن کە یارمەتی باشتربوونی کرداری هەرس دەدەن و پارێزگاری لێدەکەن.
ئەم میوانە یارمەتی باشتربوونی کرداری هەرس دەدەن:
-قەیسی
یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بەرگری جەستە بەهێزدەکات و یارمەتی تەندروستی پێست دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی باشتربوونی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات.
-سێو
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی و سکچوون دەکات.
-کیوی
بەیەکێک لە میوە باشەکان بۆ کرداری هەرس دادەنرێت چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان.
-مۆز
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە کردارەکانی ڕیخۆڵە و هەرس ئاسانتردەکات، کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە و برینی گەدە هەیە.
-هەرمێ
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە و چارەسەری قەبزی دەکات.