ئاڤۆکادۆ مەترسی توشبوون بەم نەخۆشیە کەمدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە ئەنجامی توێژینەوە نوێیەکانی زانایان دەرکەوتووە هەفتەی جارێک خواردنی ئاڤۆکادۆ مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

ئاڤۆکادۆ دەوڵەمەندە بە چەوری سوودبەخش یارمەتی دابەزینی کۆلیسترۆڵی خراپ دەدات و ڕێگری لە کۆبونەوەی چەوری لە دەمارەخوێنەکاندا دەکات، زانایان ڕێنمای دەدەن دەربارەی خواردنی ئاڤۆکادۆ لە بەیانیاندا لەجێی کەرە، ڕۆن و پەنیر، توێژینەوەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە ئەو کەسانەی هەفتەی جارێک ئاڤۆکادۆ دەخۆن مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ بەڕێژەی %16 کەمترە بەراورد بەو کەسانەی نایخۆن.

فوائد الأفوكادو.. سوف يبهرك بما يقدمه لجسمك! - أخبار صحيفة الرؤية

نەخۆشیەکانی دڵ هۆکارێکی سەرەکی جەڵتەی دڵ و مێشکن بۆیە پێویستە سیستمی خۆراکی ڕۆژانە پێکهاتبێت لەو خواردن، میوە و خواردنەوانەی سوودیان بۆ دڵ هەیە، لەگەڵ ئەوەی ئاڤۆکادۆ سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە، بەڵام پێویستە زیادەڕەوی تێدانەکرێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا