پۆڵەتیک پرێس
هەندێک کەس لە بەشێکی سەریاندا قژیان بە رێژەیەکی زۆر ڕوتاوەتەوە و دەناڵێنن بەدەست ئەم کێشەیەوە، هۆکارەکانی ئەم کێشەیەش دەکرێت بۆماوەی یان ئاو و هەوا یان هەڵە شتنی قژ بێت.
چەند ئامۆژگارییەک بۆ رێگریکردنی لە ڕووتانەوەی قژ لەکاتی شتنیدا:
-بەکارهێنانی شامپۆ بۆ شتنی قژ و پێستی سەر و دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی سابون.
-بەکارهێنانی کرێمی نەرمکردنەوەی قژ بۆ ئەوەی بە ئاسانی شانە بکرێت.
-خەوتن لەسەر پشتی حەریر، ئەمەش ڕێگری لە ڕووتانەوەی قژ دەکات.
-ڕۆژانە خواردنی سەوزەوات و میوەکان سوودێکی زۆری هەیە.
-ڕۆژانە خواردنی هەشت پەرداخ ئاو بەلای کەمەوە.
-شتنی قژ بە ئاوی شلەتێن و دوورکەوتنەوە لە ئاوی گەرم.
-پێویستە هەموو 20 رۆژ جارێک سەرتاڵی قژ ببڕێت.
چەند تێکەڵەیەکی سروشتی یارمەتی گەشە و بەهێزکردنی قژ دەدەن:
-تێکەڵەی هێلکە و گوێزی هندی
یەک هێلکە، دوو کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون، دوو کەوچک گوێزی هندی، کەوچکێکی گەورە هەنگوین، هەمووی جوان تێکەڵ دەکەیت و لە قژەکەی دەدەین بۆ ماوەی 15 خولەک، دواتر قژەکە بە ئاو و شامپۆ بشۆ، هەفتەی دوو جار ئەم کردارە دووبارە دەکرێتەوە.
-تێکەڵەی زەیتەکان
هەریەک لە زەیتەکانی خەردەل، گوێزی هندی، زەیتی زەیتون، ڕۆزماری، تۆوی کەتان بەڕیژەیەکی یەکسان تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە قژ و پێستی سەر دەدەیت پارچەیەکی تایبەتی قژ تەڕ دەکەیت و دایدەپۆشیت بۆ ماوەی کاتژمێرێک، دواتر بە ئاو و شامپۆ دەیشۆیت، بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی گونجاو پێویستە هەفتەی جارێک ئەم کردارە بکرێت.
-تێکەڵەی چای سەوز
چای سەوز لە ئاودا دادەنێیت بۆ ماوەیەک دواتر ئەو ئاوە لە قژ و پێستی سەر دەدەیت بۆ ماوەی کاتژمێرێک، پاشان قژەکە بە شامپۆ و ئاوی سارد دەشۆیت، هەفتەی دووجار ئەم کردارە دەکرێت.
خواردنەوەی چای سەوزیش یارمەتی هێورکردنەوەی پێستی سەر دەدات، سوڕی خوێن چالاک دەکات، هەروەها یارمەتی گەشەکردن و پڕکردنی قژ دەدات و درێژی دەکاتەوە.