پۆڵەتیک پرێس
برنج بەشێکی سەرەکی هەموو چێشتخانەکانە لەجیهاندا و خواستێکی زۆری لەسەرە، بەڵام زۆر خواردنی برنجی سپی زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.
بەشێوەیەکی گشتی دوو جۆری برنج زۆر باوە لەناو خەڵکدا ئەویش برنجی سپی و قاوەییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین جۆری جیاواز هەیە بەپێی ماڵپەڕی “ریل سیمبل”.
باشترین جۆرە تەندروستەکانی برنج:
-برنجی ڕەش
هەرچەندە دەستکەوتنی کەمێک قورسە بەڵام یەکێکە لە جۆرە تەندروستەکان دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی دابەزینی کۆکیستڕۆڵی خراپ دەدات و سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە، ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیە جیاوازەکان دەکات، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە و دژەهەوکردنە.
-برنجی قاوەیی
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە بۆ جەستە گرنگن، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات و هەستی تێربوون زیاددەکات.