کەمخەوی هۆکارە بۆ ئەم کێشە تەندروستییانە

پۆڵەتیک پرێس

بەردەوام پزیشکەکان ڕێنمایی دەدەن دەربارەی نوستن و کاتەکانی، چونکە کەمخەوی زیانی تەندروستی هەیە و هۆکارە بۆ چەندین نەخۆشی جەستەی و کاریگەری لەسەر باری دەروونیش هەیە.

کەمخەوی هۆکارێکی سەرەکی نەخۆشیەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو، زیادبوونی کێش و تێکچوونی میزاجە، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک بەپێی تەمەنی خۆی کاتژمێری تەواو بخەوێت بۆ دووربوون لەو کێشە تەندروستییانە.

کاتژمێرەکانی نوستن بەپێی تەمەنەکان بەم شێوەیە دەگۆڕێت:

-منداڵی تازە لەدایکبوو پێویستی بە 14-17 کاتژمێر خەو هەیە.
-منداڵی ساڵ بۆ دوو ساڵ 11-14 کاتژمێر.
-منداڵی تەمەن 3-5 ساڵ 10 -13 کاتژمێر.
-ئەو کەسانەی تەمەنیان لەنێوان 6-13 ساڵدایە 9-11 کاتژمێر.
-کەسانی14-24 ساڵ 8-10 کاتژمێر.
-64-25 ساڵ 7-9 کاتژمێر.
-سەرو تەمەن 65 ساڵ 7-8 کاتژمێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا