شەربەتێک جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

جەڵتەی دڵ دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانمان، بۆیە کاردانەوەی خێرای دەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا لەڕێگەی سیستمی خۆراکیەوە دەتونرێت ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ کەم بکرێتەوە.

جەڵتەی دڵ لەناکاو ڕوودەدات بەهۆی کۆبونەوەی کۆلیستڕۆڵ، کۆبونەوەی کۆلیستڕۆڵ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیش، بۆیە پێویستە کۆلیستڕۆڵ و پەستانی خوێن کەم بکرێتەوە بۆ تووش نەبوون بە جەڵتەی دڵ.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان شەربەتی تەماتەی بێ خوێ یارمەتی کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵ و پەستانی خوێن دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ، لێکۆڵینەوەکان باس لەوەش دەکەن شەربەتی تەماتە سوودێکی زۆری هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارە خوێنەکان کەم دەکاتەوە.

طريقة عمل عصير الطماطم | Just Food

هەندێک لە نیشانەکانی جەڵتەی دڵ:

-ئازاری سنگ
-هەست کردن بە پەستان و قورسی لەسەر سنگ
– ئازاری بەشەکانی دیکەی جەستە وەک ئازاری شان و مل، پشت و سک.
-سەر گێژ خواردن
-ئارەق کردن
-تەنگەنەفەسی
-دڵ تێکەڵهاتن
-کۆکە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا