ئەو خواردنەوانەی مێشک چالاک دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

کەسانێکی زۆر بەدوای رێگای ئاساندا دەگەڕێن بۆ بەهێزکردنی سەرنجدان و بیرەوەرییان تا لەڕێیانەوە بەخێرایی مێشکیان چالاک بکەن.

ماڵپەڕی Healthline باس لە چەند خواردنەوەیەک دەکات، کە لەڕێیانەوە دەتوانین مێشکمان چالاک بکەین، ئەوانیش:

١- قاوە

قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی بە رادەیەکی زۆر مێشک چالاک دەکات بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر کافاینی تێدایە هاوکات، مادە خۆراکییەکانی دیکەی وەک ترشی کلۆرۆجێنیکی دژە ئۆکسانی تێدایە کە کاریگەری لەسەر مێشک دادەنێت.

Is coffee healthy? - CNN

٢- چای سەوز

رێژەی کافاین لە چای سەوزدا زۆر کەمترە لەو رێژەیەی لە قاوەدا هەیە، سەرباری ئەوەش، بە چالاککەرێکی باشی مێشک دادەنرێت و یەکێکە لەو خواردنەوانەش کە دەروون ئارام دەکاتەوە.

10 Evidence-Based Benefits of Green Tea - EcoWatch

٣- شەربەتی پرتەقاڵ

شەربەتی پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بەجۆرێک بۆ هەر پەرداخێکی ٢٤٠ ملم ٪٩٣ ی پێویستی یەک رۆژی جەستە بۆ ڤیتامین سی تێدایە، ئەو ڤیتامینەش بۆ چالاکی مێشک بەسودە.

When you drink orange juice every day, this happens

٤- شەربەتی بلوبێری

شەربەتی بلوبێری رێژەیەکی زۆر پێکهاتەی رووەکیی پۆلیفینۆلی تێدایە، ئەوەش یارمەتی بەهێزبوونی مێشک دەدات، بەهۆی کەمی رێژەی شەکر لە بلوبێریدا بە هەڵبژاردەیەکی تەندروست دادەنرێت بۆ جەستەی مرۆڤ.

Wild Blueberry Juice Is Good For You and Easy To Make - Vegan Recipe

٥- شەربەتی چەوەندەر

بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆر و سروشتی لە ماددەی نیترات شەربەتی چەوەندەر یارمەتی جەستەی مرۆڤ دەدات لە بەهێزکردنی ئۆکسجینی خانەکان و باشکردنی فشاری خوێن.

Beetroot Juice May Reduce Salt-Induced High Blood Pressure

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا