ئەو رۆنە رووەكیان نابێت بۆ پێستی دەم‌و چاو بەكاربهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس:
زۆر جۆر ڕۆنی ڕووەكی هەیە دەوڵەمەندن بە پێكهاتە سروشتییەكان‌و بەشێك لە خانمان لەجیهاندا پەنا دەبەنە بەر بەكارهێنانی ئەو جۆرە ڕۆنانە بۆ جوانكردنی پێستیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك لەو ڕۆنانە زیان بە پێست دەگەیەنن‌و نابێت بەكاربهێنرێن.

بەپێی توێژینەوەكان هەندێك ڕۆنی ڕووەكی هەیە، كە دەبێتە هۆی داختسنی كونیلەكانی پێست كاتێك پێستەكە ئەو جۆرە ڕۆنە هەڵدەمژێت دەبیتە هۆی دروستبوونی چەوری زیادەی ژێر پێست، كەواتە هەندێك جۆری پێست هەیە ناتوانن سود لەو جۆرەڕۆنانە ببینن‌و ڕێگە خۆش دەكەن بۆ دروست بوونی زیپكە لەسەر دەموچاو، وەك (ڕۆنی زمانی گا، ڕۆنی شیا، ڕۆنی گێزەر، ڕۆنی گوێزی هیند، ڕۆنی پەموو، ڕۆنی كەتان ڕۆنی گەنمەشامی، ڕۆنی تۆوی وشك، ڕۆنی خورما، ڕۆنی تۆی گەنم، رۆنانی كەرەی كاكاو).

هەر بەپێی توێژینەوەكان ئەم ڕۆنانە دەكرێت ببنە هۆی داخرانی كونیلەكانی پێست بەتایبەت پیستی چەور، كە دەبێتە هۆی دروست بوونی زیپكەیەكی زۆر، بۆیە دەبێت بەپێی جۆری پێستەكەت ڕۆن هەڵبژێری بۆ بەكارهێنان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا