ئەو خواردنانەی پیری خێراتر دەکەن بۆ خانمان

پۆڵەتیک پرێس

دوای تەمەنی ٦٠ ساڵی هەندێک لە خانمان دەست دەکەن بە ڕێجیمێکی تەندروست، چونکە ئەوەی لەوتەمەنەدا دەیخۆن، ڕەنگە ببێتە هۆی زیاد بوونی کێش یاخود زیان گەیاندن بە تەندروستیان، هەربۆیە ماڵپەڕە تەندروستیەکان ئامۆژگاری خانمان دەکەن لەبارەی خانمانەوە هۆشداری دەدەن دەربارەی ئەو خواردنانەی کە پیریان خێراتر دەکات بە تایبەت لە دوای تەمەنی ٦٠ ساڵی خواردنەکانیش بریتین لە

خواردنەوە شیرین و گازیەکان

ئەو خواردنەوە گازیانە و میوانەی شەکرێکی زۆر لە دروست کردنیاندا بەکار هاتووە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ نەخۆشیەکانی دڵ، نەخۆشیەکانی دڵیش هۆکاری سەرەکی مردنی خانماننن بە تایبەت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.

توێژینەوەیەک کە لەسەر ٨٠ هەزار ئافرەتی تەمەن ٢٢ ساڵ ئەنجام دراوە دەری دەخات، لە %٧٥ی ئەو خانمانەی خواردنەوە شیرینەکان زۆر دەخۆنەوە توشی نەخۆشی ئاوسان و هەوکردنی جومگەکان زۆر دەبن، بەروارد بەوانی دیکە.

خواردنە سورەو کراوەکانیش بە یەکێک لەو خواردنانە دادەنرێن کە دەبنە هۆی زاید بوونی کێش و کێشەی تەندروستیت بۆ زیاد دەکات.

بەرهەمەکانی نان

بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەو خواردنانەی بە ئارد دروست دەکرێن، شەکر لە دروست کردنیاندا بەکار دەهێنرێت، گلۆکۆز و فارکتۆز زیان بە کۆلاجین و ئیلاستینی پێست دەگەیەنێت.

گۆشتە ئامادە کراوەکان.

خواردنە لە قوتونراوەکان ڕێژەیەکی زۆر لە نیتراتیان تێدایە، ئەبنە هۆی زیادبوونی ڕێژەی مردن، پەیوەندیان بە خێراکردنی پیربوونەوە هەیە، هەروەها ئەو نەخۆشیانەی پەیوەندیان بە تەمەنەوە هەیە وەک لەبیرچوونەوەو نەخۆشی پارکینسۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا