پۆڵەتیک پرێس
لە ئێستادا لە وەرزی پایزداین و ماوەیەکی دیکە دەچینە وەرزی زستانەوە، زۆرجار دابەزینی پلەکانی گەرما توش بوون بە ئەنفلۆنزا و نەخۆشییەکانی دیکە زیاد دەکەن، لەو نەخۆشیانەش کە رەنگە دووچاری مرۆڤ ببن، ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەنفلۆنزا و سەرمابوونە.
بەدەستهێنانی ڤیتامین سی تەنیا لەڕێی میوە و خۆراکەکانی وەک لیمۆ و پرتەقاڵەوە نییە بەڵکو سەوزەواتەکانیش ڤیتامین سی لەخۆدەگرن کە یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی بەرگری لەش دژی پەتا و نەخۆشی.
بەپێی راپۆرتێکی دۆیچە فیلە لە گۆڤاری Fit For Fun، سەوزەوات پایزەی وەک کەلەرم رێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە.
ئەم سەوزەواتانەی خوارەوە بەشێکن لەوانەی بەرگری لەش لە پایزدا زیاد دەکەن:
١- سپیناخ
سپێناخ یەکێک لەو سەوزانەی دەوڵەمەندە بە ئاسن و مەگنیسیۆم و ڤیتامین بی و ئەو کارۆتینۆیدانەی بەرگری لەش بەهێز دەکەن.
٢- کەلەرمی سور
ئەم جۆرەی سەوزە، بە بۆمبی ڤیتامینەکان هەژمار دەکرێت، بەجۆرێک ٢٠٠ گرام کەلەرمی سور پێویستی لەش بە ڤیتامین سی پڕ دەکاتەوە لە رۆژێکدا.
٣- کاهو
کاهو یەکێکە لەو سەوزانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ئەی، فۆسفۆر، کالیسیۆم، ترشی فۆنیک و یۆد.
٤- چەوەندەری سور
چەوەندەر دژە ئۆکسیدی بیتانین “Betanin” لەخۆدەگرێت کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری لەش و پارێزگاری لە جەستە دەکات دژی نەخۆشی، هاوکات، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و زینک و سیلینیۆم.